عه‌بادی دێننه په‌رله‌مان؛ وابه‌سته‌ی كاتی چاكسازییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن

به‌غدا-KDP.info-په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا ڕایده‌گه‌یێنێت، داوا كراوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران (عه‌بادی) له‌باره‌ى پرۆژه چاكسازیه‌كه‌ى ئاماده‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بێت.
(د. ئه‌شواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "په‌رله‌مانتاران به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانیان گوت ده‌مانه‌وێ كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (عه‌بادی) ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بێت بۆ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێت واده‌ى جێبه‌جێكردنى چاكسازییه‌كانى دیارى بكات چونكه له‌نێو چاكسازییه‌كه ده‌نگمان له‌سه‌ر داوه هه‌ندێكى كاتى تێدایه كه تا ئیستا جێبه‌جێ نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بۆمان دیار بێت كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
(جاف) گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌لسه‌نگاندن بۆ چاكسازییه‌كانیان ده‌كرێت هه‌رچه‌نده كاته‌كه دیارى نه‌كراوه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان دیارى ده‌كات، به‌ڵام پیویسته له‌م حه‌فته‌یه بێت."
ئێستا خه‌ڵك ده‌یانه‌وێ بزانن كه ئایا (عه‌بادی) ده‌توانێ چاكسازی بكات یان نا؛ بۆیه زۆریان بۆ په‌رله‌مان هێناوه و له‌م حه‌فته‌یه‌شدا په‌رله‌مان واده‌یه‌ك بۆ عه‌بادی دیاری ده‌كات تا بزانرێ كه‌ی چاكسازییه‌كه ده‌ست پێده‌كرێ.
نەشوان بەرزنجی




