دوو وه‌زیره‌كه‌ی هه‌ده‌په، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌زیری هه‌ده‌په هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت له به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئاماده كراوه بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی زه‌مینی بۆ ناو خاكی سووریا و عێراق دژی گرووپی تیرۆریستی داعش و په‌كه‌كه. ئه‌وان دەڵێن، ئێمه دژی ئه‌و پڕۆژه‌یەین و نامانه‌وێت بۆ ده‌نگدان بچێته په‌رله‌مانەوە.
(موسلیم دۆغان) و (عه‌لی حه‌یده‌ر كۆنجا) كه له حكوومه‌تی كاتیی توركیادا، به‌شدارییان كردووه و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و گه‌شه‌پێدانیان وه‌رگرتووه. له یه‌كه‌م كاریاندا له حكوومه‌ت دژی بڕیاری حكوومه‌تن بۆ ئه‌نجامدانی هێزی زه‌مینی بۆ ناو خاكی سووریا و عێراق و ده‌ڵێن، بایكۆتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ین كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام ده‌درێت.
به گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په ئاماده‌ی كردووه، داوا له په‌رله‌مان ده‌كات رێگه بده‌ن هێزی زه‌مینی توركیا بچێته ناو خاكی سووریا و عێڕاق بۆ لێدانی داعش و په‌كه‌كه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ردوو پارتی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په پشتگیری له‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئاكه‌په ده‌كه‌ن و تاكه پارت كه دژی ده‌وه‌ستێته‌وه هه‌ده‌په‌یه.
ئه‌مڕۆیش هه‌ردوو وه‌زیری هه‌ده‌په له حكوومه‌تی كاتی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان دا كه، یه‌كه‌م كاریان رێگریكردنه له‌و پڕۆژه‌یه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ئێمه دژی ده‌وه‌ستێنه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر ناده‌ین، یاخود بایكۆتی ده‌كه‌ین.
ئه‌وان گوتیشیان ئێمه نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ین له‌ناو حكوومه‌تدا و پارته‌كه‌مان پێشتر چی هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر به‌و شه‌ڕه هه‌بووبێت، ئێمه‌یش هه‌مان هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و بۆ پۆست و پاره پشت له پارته‌كه‌مان ناكه‌ین.
پێشتریش هه‌ده‌په رایگه‌یاندبوو كه دژی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینین بۆ ناو خاكی سووریا و عێڕاق.
كارزان گلی




