ئەو لایەنانەی بایكۆتی كۆبوونەوەی پێنجقۆڵییان كرد، لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا كۆ دەبنەوە

هەولێر-KDP.info- بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پێكهاتە و ئەو لایەنانەی كە یەك كورسییان لە پەرلەماندا هەیە، لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە كۆ ببێتەوە.
(ئایدن مەعرووف) سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سعات ٢:٣٠خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هاوینەهەواری سەڵاحەددین لەگەڵ پێكهاتە و ئەولایەنانەدا كۆ ببێتەوە كە یەك كورسییان لە پەرلەماندا هەیە".
(ئایدن) گوتیشی: "مەبەست لە كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و هۆكاری بایكۆتكردنی ئێمە لە كۆبوونەوەی پێنجقۆڵی و هەڵوێستمان لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە".
بڵند ئیبراهیم




