ئاساییشی كه‌ركووك، باندێكیان ده‌ستگیر كرد

كه‌ركووك-KDP.info-بەڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یێنێت، به هاوكاریی دژه‌تیرۆری ئاسایشی هه‌ولێر باندە 'کوشتن‌وڕفاندن'ـێکی 'سێ‌كه‌سە'یان له شاری كه‌ركووك ده‌ستگیر كرد.
نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی) به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاساییشی كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند: "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به دواداچوونێکی ورد، هێزه‌كانمان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری ئاسایشی هه‌ولێر له ئوپراسیونێكدا له ناو شاری كه‌ركووكدا توانییان باندێكی سێ‌کەسە ده‌ستگیر بكه‌ن؛ ئه‌و سێانە شه‌وی (2015/8/20) به تەکسییەکی (شیری) به ژماره (31469 / مووسڵ)ـەوە هەڵیان‌کوتابوویە سەر ماڵی (ئەمین زەینەڵ) خاوه‌نی ئوتیل (مه‌رجان)، لە سه‌رمایه‌دارە توركمانەکانی كه‌ركووك؛ هەر ئەو شەوە (نه‌جدت)ـی کوڕی کابرایان کوشتبوو، سه‌رمایه‌داره‌كه‌یشیان ڕفاندبوو؛ بۆ بەردانەکەیشی داوای 500هه‌زار دولاریان له كه‌سوكاری ده‌كرد! بەڵام پاش چەند ڕۆژ کابرا جەڵتە لێی دەدات و، ئەوەندە حاڵی شپرز دەبێ، لە ترساندا بەرەڵای دەکەنەوە."
نه‌قیب (فه‌رهاد) گوتیشی: "هەڵبەت هەڕەشەیان لێ کردبوو ئەگەر پارەکەیان بۆ نەبات، دەچنەوە گیانی؛ ئه‌ویش ده‌سبەجێ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگادار كرده‌وه؛ ئیتر ئەوە بوو له ژێر فه‌رمان و به سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخوی لیوای مافپه‌روه‌ر (هه‌ڵو نه‌جات) بەڕێوەبه‌ری ئاسایشی كه‌ركووك تیمێكی تایبه‌تی له بەڕێوەبه‌رایه‌تیی ئاساییشی كه‌ركووك و دژه‌تیرۆری ئاسایشی هه‌ولێر پێك هێنرا و، توانییان له ئوپراسیۆنێكدا هەرسێ تاوانبارەکە ده‌ستگیر بكه‌ن؛ (ن.م.خ) و، (ا.خ.م) و، (م.س.ر)، کە تاوانەکەیان کردووە، یه‌كێکیان زاوای سه‌رمایه‌داره‌كەیە.
نه‌شوان به‌رزنجی




