دوایین زانیاری دەربارەی منداڵە بێسەروشوێنەکانی کیمیابارانەکە

ههڵهبجه -KDP.info- بەگوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکرانی ھەڵەبجەی شەھید، لە کۆی ئەو ١٠١ منداڵەی لە کیمابارانەکەدا ون بووبوون، ھەشتیان بە کەسوکاری خۆیان شاد بوونەتەوە و پێنجی دیکەش چاوەڕێنە بە پشکنین، بیانگەڕێننەوە لای کەسوکارەکەیان.
(لوقمان عەبدوڵقادر) سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجەی شەھید بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کیمیابارانەکەدا، خەڵکی ھەڵهبجە ١٠١ منداڵیان لێ بێسەروشوێن بووە؛ هەر ھەشتیان لێ دۆزراوەتەوە و بە کەسوکاری خۆیان شاد بوونەتەوە."
(لوقمان عەبدوڵقادر) گوتیشی، ئێستا پێنجی دیکە دۆزراونەتەوە کە سێانیان لە ئێراندانە و دووانیشیان وان لە ھەرێمی کوردستاندا؛ ئەوانەی هەرێمی کوردستان، یەکێکیان لە ھەولێردایە. لەو پێنجە، چواریان زەماوەندیشیان کردووە. جا هەموویان چاوەرێنە بە پشکنینی خوێن و بۆماوەکەیان، کەسوکاری خۆیان ببیننەوە.
بڵند ئیبراھیم




