"كۆتایی داعش نزیكه"

هه‌ولێر-KDP.info-فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی سپیلك، گوتی: رۆژ به رۆژ وره‌ی پێشمه‌رگه به‌رزده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه كۆتای به زولمی تیرورستانی داعش دێت، داوایش له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م هه‌رچی زووه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بگه‌نه ڕێككه‌وتن".
لیوا (تارق سلێمان هه‌رنی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی سپیلك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: له تلسقۆف و هه‌موو میحوه‌ره‌كانی دیكه ره‌وشی پێشمه‌رگه زۆر باشه و به‌رده‌وام وره‌ی له به‌رز بوونه‌وه‌یه و رۆژانه گوند و ئاواییه‌كان له ده‌ستی تیرۆریستان رزگار ده‌كات، تا یه‌ك پێشمه‌رگه‌یش مابێت به‌ڵێن به خه‌ڵكی خۆمان ده‌ده‌ین به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان بكه‌ین.
گوتیشی: داعش ئێستا هه‌م له میحوه‌ری ئێمه هه‌م له میحوه‌ره‌كانی دیكه زۆر لاواز بووه و توانای به‌رگری كردن له خۆی نه‌ماوه، به‌س جاروبار هه‌ندێك تۆپ ئاراسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات، هه‌ر تۆپێك به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك ده‌چێت، ئه‌گه‌رنا هیچی دیكه‌ی نیه، هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌وان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن و زوڵمی ئه‌وان به كۆتا دێت و به‌منزیكانه له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، داعش له گشت ناوچه كورددییه‌كان كۆتایی دێ.
لیوا (تارق) ئاماژه‌ییشی دا: داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه بگه‌نه یه‌ك و به سازان كۆتایی به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر وره‌به‌رزی هێزی پێشمه‌رگه.
رابین شێروانی




