٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"به‌ڵگه‌ی لایه‌ كه تیرۆریست و داعشن..‌هه‌واڵگری عێراقی هانی داون خۆپیشاندان له‌دژی كورد بكه‌ن"

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا ئاشكرای كرد كە ئەمانەی دوێنی یەك شەممە خوپێشاندانیان دژ بە كورد لە پارێزگای دیالەدا كرد، لە لایەن حكوومەتی عێراق و بەعسیەكانەوە رێكخراون و ئەم كەسانە سەرجەمیان تیرۆریست یان داواكراو یان داعش بوون، بۆیە هەرگیز رێگە بە گەڕانەوەیان نادەین بۆ جەلەولا.

دوێنێ یەكشەممە، عەرەبەكانی چەند عەشیرەتێكی جەلەولا لەبەردەم ئەنجوومەنی‌ پارێزگای‌ دیالە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایان ده‌كرد رێگه‌یان بدرێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ جه‌له‌ولا و داوای دووبارە هێنانەوەی پۆلیس و سوپای عێراقیان دەكرد بۆ جەلەولا، هەروەها چەندین دروشمی نابه‌جێیان دژ بە كورد بەرز كردبووەوە، پێوه‌ست به‌م پرسه‌  (عامر رەفعەت) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا و ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند:" دەزگا ئەمنی و هەواڵگریەكانی حكوومەتی عێراق كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك عەشیرەتەكان كردووە و پاڵپشتی ئەم خۆپێشاندانەی دیالە دەكەن دژ بە كورد، دەیانەوێت لەم رێگەیەوە زیان بە كورد بگەیەنن و زۆرچاكیش دەزانن سەرجەمی ئەم خۆپێشاندەرانە كەسانی تیرۆریست و داواكراوی دەزگا ئەمنیەكانن و یارمەتی داعشیان داوە."
دەیشڵێ" لەلایەكی دیكه‌وه‌ حزبی بەعس و شۆڤینیەكانیش دەستێكی باڵایان لەنا وخۆپێشاندەرەكاندا هەیەو ئاراستەیان دەكەن.  لە خۆپێشانەكانیاندا داوادەكەن سوپای عێراق و بەرێوبەرایەتی پۆلیسی  جەلەولا بگەڕێندریتەوە شارەكە،  ئەمانەش كیشەی هەرەگەورەی كورد بووه‌ لە رابردوودا و ئەم دەزگایانە كەسانی تیرۆریستیان ئازاد كردووە و لەناو خودی دەزگاكانیش بەڵگەم لایە كارمەندی تیرۆریست بوونی هەبووە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك ئەم داوایانەیان جێگای قەبووڵ نیە. من بە بەڵگە وێنەم لەلایە لەم خۆپێشاندانەی دوێنێیاندا چەندین تیرۆریست و تاوانبار و كەسانی داواكار لەنێو خۆپێشاندانەكەدا بەشداربوون."
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی لە جەلەولا ئاماژەیشیدا كە " چەندەها خێزانی عەرەب هەیە لە ناوچەكانی خانەقین و گەرمیاندا بە ئاسوودەیی ژیان دەگوزەرێنن و ئێمە پێمان خۆشە هەرچی زووە خەڵكی سڤیل و بێتاوان بگەڕێتەوە شاری جەلەولاو هەست بە ئیش و ئازاری خەڵكی ئاوارە دەكەین، بەڵام ئەم كەسانەی خۆپێشاندان دەكەن لە پارێزگای دیالە تیرۆریست و كەسانی داواكراون و داعشن، ئێمە وەكو پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا هەرگیز رێگە بە گەڕانەوەی ئەم تیرۆریستانە نادەین و خیانەت لە خوێنی شەهیدان و خاكی كوردستان قەبووڵ ناكەین. ئەوانەیشی دەگەڕێنەوە جەلەولا به‌ فڵتەری دەزگا ئەمنیەكان دەڕۆن پاشان رێگایان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ."
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار