٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش له‌ترسی كوده‌تاكه‌ 18 سه‌ركرده‌ی گولله‌ باران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-دوای ئەوەی دوێنێ رێکخراوی تیرۆریستی داعش کودەتایەی دژی ئەمیرەکەیان ئاشکراکرد کە ژمارەیەک سەرکردە بەنیازبوون ئەنجامی بدەن، ئەمڕۆ بەو تۆمەتە ١٨سەرکردەی خۆی گوللە بارانکرد.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ (سەعید مەموزینی)بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئەمڕۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەمووسڵ ١٨سەرکردەی خۆی بە تۆمەتی ئەنجامدانی کودەتا دژی ئەمیری داعش (ئەبوبەکر بەغدادی) گوللەباران کرد.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەو کەسانە دوێنێ پلانەکەیان ئاشکرا بوو و دەستگیرکران و سەرەتا بەنیازبوون لەمووسڵ کودەتاکە ئەنجامبدەن و مووسڵ بکەنە ویلایەتێکی سەربەخۆ و دواتریش بەرەو رەقا لەسوریا بچن و دەسته‌ڵاتی (بەغدادی) بڕوخێنن، بەڵام ئاشکرابوون و دەستگیر کران.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار