له میحوه‌ری باشیك داعش ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی لێ خاپوور كرا

باشیك-KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری باشیك ده‌ڵێ، گورزێكی دیكه‌یان له‌میحوه‌ری باشیك له داعش وه‌شاند و له‌ئاكامدا ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌یان لێ خاپوور كردن.
(حەمید ئەفه‌ندی) سەرپەرشتیاری میحوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەو چەند رۆژەدا، تیرۆریستان بە چەکی دووهاوێژ بۆردومانی ھیزەکانی پێشمه‌رگه‌یان دەکرد، پێشمه‌رگه لێیان هاتنه ده‌ست و به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی (خراپ‌ده‌لیل و تیس‌خراپ و چوارڕیانی باشیكی كرده ئامانج و بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان كرد."
(حەمید ئەفه‌ندی) گوتیشی ، له ئاكامی بۆردوماندا گورزێكی چاك له داعش وه‌شێندرا هەم ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان لێ سووتا، هەمیش مۆڵگه‌ی لێ خاپوور كرا.
بڵند ئیبراھیم




