٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش پەرستگاییەکی دیکەیشی تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (بی‌بی‌سی) چەکدارەکانی گروپی تیرۆریستی داعش پەرستگاییەکی دیکەییان لە پالمێڕای سووریا تەقاندوەتەوە کە تەمەنەکەی (٢٠٠٠) ساڵ بووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە خەڵکی ناوچەکە و چالاکوانان زانیویانە کە پەرستگای (بێڵ) لە پالمێڕای سووریا تەقێنراوەتەوە و لەگەڵ زەوی تەختکراوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە حەفتەی ڕابردوو پەرستگاییەکی تریشیان لەوێ تێک ڕوخاندوە.
شاری مۆدێرنی پالمێڕا خەڵکی ناوچەکە بە تەدموری ناودەبەن کە دەکەوێتە ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگەوە لەنێوان دیمەشقی پایتەختی سووریا و شاری دێر ئەلزورەوە، پێشیان ساڵانە گەشتیارێکی زۆری بیانی ڕویان تێدەکرێت و بەناوەندێکی گرنگی شوێنەواری جیهانی ناسراوبوو.
ئەو شارە دێرینە ناوەندێکی گەورەی کەلتورییە و،وە بەشێکی کەلتوری جیهانی یونسکۆیە.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار