٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاتریاكی كلدان لە عێراق و جیهان داوای بەردەوامبوونی سەرۆك بارزانی لە پۆستەكەیدا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پاتریاكی كلدان لە عێراق و جیهان (مار لویس روفائیلی) داوای پێكهێنانی حكوومەتێكی كاتی و بەپەلە بۆ عێراق و، هەروەها بەردەوامبوونی (سەرۆك بارزانی) وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات.

(لویس روفائیلی) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بارودۆخی عێراق بەرگەی ئەو ئاڵۆزی و گرژییە ناگرێت و پێویستە حكوومەتێكی رزگاریی بەپەلە پێك بهێنرێت بە شێوەیەك هاوسەنگیی نیشتمانی تێیدا پارێزراو بێت و لەلایەن كەسانی پسپۆڕ و شارەزاو تەكنۆكراتەوە بەڕێوە ببردرێت.
(روفائیلی) داوایشی لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (یوسف محەممەد) كرد پرۆسەی ئامادەكردنی دەستووری هەرێم بۆ ئەم قۆناخە دوا بخات، ئەویش بە هۆی هەستیاریی و گرینگیی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و، داوایشی كرد سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە رێگەی رێككەوتنی سیاسی یان لە رێگەی دەنگدانی راستەوخۆی گەلەوە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كارەكانی بەردەوام بێت.
پاتریاكی كلدان لە عێراق و جیهان ئاماژەیشی بەو دەستكەوتانە دا كە لە هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بەدی هاتوون، بە تایبەت بواری ئەمنی و گەشەكردنی خێرای ئابووری و كولتووری و كۆمەڵایەتی، بۆیە نابێ پەلە لە بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار