داوودئۆغڵو: "شه‌ڕكردن دژی په‌كه‌كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت"

ئانكارا-KDP.info- (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئاكه‌په بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا شه‌ڕی له دژی په‌كه‌كه هه‌ڵگیرساندووه و، ئه‌و پێیوایه، ئه‌وان ته‌نیا مه‌به‌ستیانه چه‌ك به په‌كه‌كه دابنێن و تا دواساتیش له‌گه‌ڵیاندا ده‌جه‌نگن و په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه.
رۆژنامه‌ی ئاكیدی توركیایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه، (داوودئۆغڵو) له لێدوانێكیدا بۆ ئه‌وان ئاماژه‌ی داوه، بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاساییشی ناوه‌خۆی توركیا تا دواساته‌كانیان شه‌ڕ له دژی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
(داوودئۆغڵو) ده‌ڵێت: "شه‌ڕكردن دژی په‌كه‌كه نابێته هۆكاری ئه‌وه‌ی واز له پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری بهێنین، به‌ڵكو درێژه به‌و پرسه ده‌ده‌ین. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه ئێمه دژی تیرۆر هه‌میشه شه‌ڕ ده‌كه‌ین و سڵ ناكه‌ینه‌وه. ئێمه شه‌ڕ ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌نگمان بداتێ، ئه‌وه‌ی وا ده‌ڵێت به هه‌ڵه‌دا چووه، به‌ڵكو بۆ پاراستنی ئاساییشی ناوه‌خۆ شه‌ڕ ده‌كه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌یش كردووه كه، ره‌نگه له رۆژی هه‌ڵبژاردنیشدا شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌یش په‌یامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن بۆ پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن شه‌ڕمان هه‌ڵگیرساندووه.
كارزان گلی




