كه‌نه‌دا له هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێ

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سروور بارزانی)، (ریچارد فادن) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نیشتمانیی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند "وڵاته‌كه‌ی له هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و قوربانی و رووبه‌ڕوونه‌وه‌كانی پێشمه‌رگه‌یش به‌رز ده‌نرخێنین و له‌به‌رچاومانه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/8/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای كه‌نه‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی (ریچارد فادن) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی كه‌نه‌دا كرد.
له دیدارێكدا كه به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئه‌رده‌ن و چه‌ند گه‌وره‌به‌رپرسێكی دیكه به‌ڕێوه چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێداویستییه گشتییه‌كانی به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و هاوكاری و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منیه‌كان كرا. (مه‌سروور بارزانی) له‌باره‌ی پێداویستییه‌كانی تێكشكاندنی هێز و توانای تیرۆریستانی داعش ئاماژه‌ی به ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاسته‌كانی سه‌ربازی و دارایی و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رانبه‌ر ئه‌و رێكخراوه تیرۆریسته و ئاستی ئایدیۆلۆژیا له لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامیه‌وه كرد.
له‌به‌رانبه‌ردا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی كه‌نه‌دا دووپاتی له پاڵپشتی و به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و قوربانی و روبه‌ڕوونه‌وه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنین و له‌به‌رچاومانه.
له‌باره‌ی به‌رده‌وامی گفتوگۆ و دانوستانه سیاسیه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له گرینگیی دانوستان و گفتۆگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی هه‌یه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراسییه له هه‌رێمی كوردستاندا، كه وێڕای سه‌ختیی كێشه‌كان، به‌ڵام پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان به یه‌كگرتوویی له به‌ره‌كانی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و، هیوای خواست ئه‌و گفتوگۆیانه به ئه‌نجامی باش بگه‌ن، كه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ماندا بێت.




