بڕینی یەکجارەکیی بوودجهی ههرێم، هەر دهنگۆیه

بهغدا -KDP.info-وا راگهیاندرا كه ئیدی عێراق بودجهی ههرێم بهیهكجاری دهبڕێ، بهڵام پهرلهمانتارێكی كورد لهبهغدا دهڵێ، ئهمه دهنگۆیه و شتی وا ڕوونادات.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوە کە بەغدا بەنیازە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی دابێ پشكی بوودجەی ھەرێمی کوردستان بە یەکجاری ببڕێت، (سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: تا ئێستا پڕۆژەیاسای بوودجە نەھاتووە بۆ پەرلەمان تا قسەی لەسەر بکرێت و ئەو دەنگۆیەی باسی بڕینی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان دەکات ھیچی وا لەئارادانیە و تەنھا دەنگۆیەکە باس دەکرێت، چونکە پێویستە حکوومەت مانگی ١٠ پڕۆژەیاسای بوودجە ڕەوانە بکات کە ھێشتا زیاتر لە مانگێک ماوە و ڕەنگە ڕەوانەکردنەکەیشی دوا بکەوێت بۆ نزیک مانگی ١٢ـی ئەمساڵ و ھەرکاتێک گەیشت ئەو کات قسەی لەسەر دەکرێت.
(سلێڤانەیی) گوتیشی، حکوومەت لەسەر بنەمای تەوافق دامەزراوە و دەستووریش ئەو ڕێژەی بوودجەی بۆ ھەرێمی کوردستانی دیاری کردووە و ناتوانێ بیبڕێت و، ئەگەر ھەنگاوێکی لەم شێوەیەیشی ھاوێشت واتە ھەرێم لە خۆی جیا دەکاتەوە و ئەوکاتیش ھەرێمی کوردستان بە جیا نەوتی خۆی دەفرۆشێت و بڕیارێکی سیاسییش دەدات.
ئەوەشی خستە ڕوو، بڕوا ناکەم حکوومەتی عێراق بڕیارێکی لەو شێوەیە لە دژی ھەرێمی کوردستان بدات.
بڵند ئیبراھیم




