٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حه‌فته‌ی دابێ واده‌ی په‌سه‌ندكردنی 'گاردی نیشتمانی'ـیه‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -KDP.info- بڕیار بوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای گاردی نیشتمانی پەسەند بکرێت، بەڵام ڕێک نەکەوتن و دوا خرا؛ دواین وادەیش بۆ ئەوەی کوتلەکان لەسەری ڕێک کەون ڕۆژی سێشه‌مه‌ی دابێیه‌.

(ئەشواق جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای گاردی نیشتیمانی لە یەکەم بڕگەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دانرابوو و پێش کۆبوونەوەش کوتلەکان کۆ بوونەوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن و، دەنگی لەسەر بدەن، بەڵام نەگەیینەوە یەک و، دوا خرا."
(ئەشواق جاف) گوتیشی: "سەرۆکی پەرلەمان داوای لە کوتلەکان کرد هەتا ڕێک دەکەون هەر کۆ بننەوە؛ دوایین وادەش بۆ ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو دانراوە کە دەنگی لەسەر بدرێت، ھەرچەندە لە پەرلەماندا هیچ باسی دوایین وادە نەکراوە."
ڕوونیشی کردەوە، ناکۆکی لەسەر چەند خاڵێک ھەیە لەوانە ئەو ھێزە بۆ دەرەوەی پارێزگاکان جووڵە بکات و بە فەرمانی لیژنەی ئەمنی و پارێزگا بێت نەک فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و، ھاوسەنگی ھەبێت لە دروستکردنی ھێزەکان لەنێوان پێکهاتەکان و، ئەوەی گرنگە لایە ئێمە پێویستە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا بکرێت بۆ دروستکردنی ئەو ھێزانە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار