٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ویستیان مووسڵ جیابكه‌نه‌وه‌ و كوده‌تا له‌ خه‌لیفه‌كه‌ی داعش بكه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- پێنج سەرکردەی تیرۆریستانی داعش بەنیاز بوون کودەتا لە ئەمیری داعش بکەن، بەڵام ئاشکرا بوون و دەستگیر کران.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش لە شاری مووسڵ (ئەرکان عەباس ئەحمەد) ناسراو بە (ئەبوزەھرا) بەرپرسی سەربازی و  (عەقید مەشحەل ئەحمەد) بەرپرسی سەربازی و (فەتحی سالم ئەبومریەم) وەزیری نەوت و (غانم سوبحی عەواد زوبێدی) بەپرسی سەربازی و (ئەبویەحیا حەمدانی) والیی قەزای بەعاجیان دەستگیر کرد؛ هەرپێنجەکەیان سەرکردنە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەو پێنج سەرکردەیە بەوە تۆمەتبارن کە ویستوویانە کودەتا لە (ئەبوبەکر بەغدایی) ئەمیری داعشان بکەن.
ڕوونیشی کردەوە، دەیانویست سەرەتا مووسڵ وەکو ویلایەتێکی سەربەخۆ ڕابگەیێنن و، لە ویلایەتی ڕەقە جیای بکەنەوە، بەڵام کارەکەیان سەری نەگرت و، دەستگیریش کران.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار