پشوی په‌رله‌مان كۆتایی دێ..23ی حوزێران دووباره نابێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، ڕۆژی سێشه‌ممه پشووی په‌رله‌مانی كوردستان دەبڕێتەوە و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان تاوتوێ بكرێت.
(ئامینه زكری ئیسماعیل) جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، بە‌مالپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "رۆژی 1/9 واتە ڕۆژی سێشه‌ممه پشووی په‌رله‌مانی كوردستان به‌كۆتا دێت په‌رله‌مان كاری ئاسایی خۆی بکات وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاندووه یه‌كه‌م كارێ ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌ی كارەوە، په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه كه گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت."
(ئامینه زكری) گوتیشی: "هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌بێت نابێت 23 حوزه‌یران دووباره ببێته‌وه و چونكه نیشانی هه‌موو لایه‌كی سیاسی دا كه كه‌س زۆرینه نییه و، بۆ هه‌موو لایه‌ك دیاربوو ئه‌مجۆره هه‌ڵسوكه‌وته ناڕاستاڵ (ناته‌ندروست)ـه و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا نییه وه‌كو فراكسیۆنی زه‌ردیش بایكۆتی په‌رله‌مانمان نه‌كردووه خۆمان به خاوه‌نی په‌رله‌مان ده‌زانین و به‌شداری دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ین وه‌كو خولی ڕابردوو پێش 23ی حوزه‌یران به شێوه‌ی كارا به‌شداری دانیشته‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین."
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر گوتیشی: "له‌و خولەدا ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌درێت به پرسی ڕاستكردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێم بۆ ڕاپرسی كه كاته‌كه‌ی ته‌واو بووە؛ ئه‌گه‌ر سازان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بكرێت دەخرێتە به‌رنامه‌ی كاری خولی دادێت."
جێی ئاماژه‌یه په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی دوو مانگه له پشوودانە؛ له 1/7ـەوە تا 1/9.
نەشوان بەرزنجی




