چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌رێنی بێ

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵییه‌كه ده‌ڵێ، پێشبینی ده‌كرێ، له گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا، لێكتێگه‌یشتن و نزیكی بێته ئاراوه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵییه‌كه ساز درا، ئه‌گه‌رچی وه‌ك زانراوه كه پێشوه‌چوونی ئه‌وتۆ له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی ێوه‌ست به ده‌سته‌لاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ناهاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له گفتوگۆكان ده‌ڵێت، له گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌دا كه ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه ده‌بێ، پێشبینی ده‌كرێ، بۆچوونی لایه‌نه‌كان لێكنزیكتر ببێته‌وه.
ئه‌گرچی وه‌ها بریار بوو، پێكهاته‌كان(توركمان، كلد ئاشوور سریان)، هه‌روه‌ها چوار لایه‌نه‌كه‌ی كورسیێكیان له په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌شدار ببن، به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه‌ی كه ته‌نیا نوێنه‌رێكیان پێ كه‌م بووه تا بچنه نێو پرۆسه‌ی سازانه‌كه‌وه، بایكۆتیان كرد. هه‌ڵبه‌ت بێ ئه‌وان(پارتی، یه‌كێتی، گۆران، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدووڵڵا كۆ بوونه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پاش كه‌مێكی دی، گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.




