٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژەنەڕاڵ كیلیە: پێشمەرگە بە پشتیوانیی گورزی ئاسمانیی هاوپەیمانان، هێرشێكی سەركەوتوویان ئەنجام دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە دوای پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای كەركووك و رزگاركردنی ژمارەیەك گوندی ناوچەكە، ژەنەڕاڵ (كێڤین كیلیە) سوپاسالاری هێزی تێكەڵی ئەرك هاوبەش، سوپاسنامەیەكی ئاڕاستەی هێزەكانی پێشمەرگە كرد.

ژەنەڕاڵ (كێڤین كیلیە) سوپاسالاری هێزی تێكەڵی ئەرك هاوبەش – ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتی گوتی: "‌‌هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی گرینگیان لە ڕۆژهەڵاتی خورماتوو لە باكووری عێراق ئەنجام دا و، بە پشتیوانیی گورزی ئاسمانیی هاوپەیمانان، هێزەكانی پێشمەرگە لە ماوەیەكی كورتدا ڕووبەرێكی زۆری زەوییان لە داعش پاك كردەوە".
هێزەكانی پێشمەرگە بە پشتیوانیی گورزی ئاسمانیی هاوپەیمانان، هێرشێكی سەركەوتوویان دژ بە تیرۆریستانی داعش لە نزیك دخورماتوو لە باكووری عێراق ئەنجام دا.
لە 26ـی ئابەوە هێزەكانی پێشمەرگە بنكەكانی بەرگریی داعشیان تێك شكاند و كۆنتڕۆڵی زیاتر لە 200 كیلۆمەتر چوارگۆشەیان كردەوە، بە ئازادكردنی حەوت گوندەوە لەگەڵ تۆكمەكردن و بردنەپێشەوەی هێڵی هێزە كوردییەكان.
هێزەكانی هاوپەیمانان 13 گورزی ئامانجدار و 12 گورزی دیكەی داینامیكییان لە ماوەی سێ ڕۆژی پشتیوانیكردنی ئۆپەراسیۆنەكەی پێشمەرگەدا ئەنجام دا. هێزی تێكەڵی ئەرك هاوبەش – ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتی بەردەوا م دەبێت لە بەئامانجگرتن و تێكشكاندنی بنكەكانی شەڕكردن و ژێرخان و كەلوپەلی داعش بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە كاتێك گوند و شارەكانی عێراق لە داعش پاك دەكەنەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار