شەشەم کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی، دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم دەخاتە بەر باسەوە

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مرۆ بۆ چاره‌كردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه كه به‌شدارن له حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، بە تایبەت دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کە هێشتا لەبارەیانەوە ناکۆکن، دەخەنە بەر باسەوە .
ئەگەرچی بڕیار بوو کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکان بە بەشداریی پێکهاتەکان و، لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت(ئەوانەی تەنیا کورسیێکیان لە پەرلەماندا هەیە)، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، هیچ یەک لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە نەبوون و بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە.




