60%ـی گونده‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه.. پەکەکە و تورکیا هۆکارن

سۆران-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ، له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له سنووری قه‌زاكانی ناوچه سنوورییه‌كان، 60% گونده‌كان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌یش بۆ نائارامیی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
(نازم كه‌بیر) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له زاخۆ تا پشده‌ر، بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان هه‌ن، خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه و بژێو بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن، ڕێگرییان لێ ده‌كرێت؛ خەڵکی هێشتایش نه‌یانتوانیوه سوود له گونده‌كانیان ببینن، به‌پێی به دواداچوونی لیژنه‌ی ناوخۆ، له سنووری قه‌زاكانی ناوچه سنوورییه‌كان 60%ـی گونده‌كان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌یش بۆ نائارامیی ناوچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه."
گوتیشی: "به‌پێی یادداشتی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كه درابوویه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، داوایان كردبوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكرێت، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش لیژنه‌ی ناخۆی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكات كه به هۆی په‌كه‌كه و بۆردوومانه‌كانەوە زیانیان به‌ركه‌وتووه، ئێمه سێ تیمان پێكهێنا و سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شارۆچكانه‌ی كرد، كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، دوای ته‌واو بوونی، راپۆرته‌كه دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، كه به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی ئاماده كراوه، له گوندی زارگه‌لی 19 هاووڵاتی بوونه قوربانی و به ده‌یان خانووی هاووڵاتیان زیانیان به‌ر كه‌وتووه و رووخاون، هه‌روه‌ها به هه‌زاران دۆنم پووش و په‌ڵاش و به سه‌دان ره‌ز و باخ سووتاون و به ده‌یان شوێنی گه‌شتوگوزاریش له‌ناو چوونه، له‌گه‌ڵ له ناوچوونی سه‌دان هه‌نگی هه‌نگه‌وانان. "
رابین شێروانی




