ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسای پاسەوانی نشتیمانی دەخاتە دەنگدانەوە

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەك دەدرێت، هەروەها چەند پرسێكی دیكەیش تاوتوو دەكرێن و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ حەوت پڕۆژەیاسا دەكرێت.
(بەنگین مزووری) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات (10)ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (18)ـی خولی یاسادانانی یەكەم بەڕێوە دەچێت لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا".
(مزووری) گوتیشی: "كارنامەی دانیشتنەكە بەم شێوەیەی خوارەیە، یەكەم: دەنگدان دەبێت لەسەر پڕۆژەیاسای پاسەوانی نیشتمانی (22ماددەیە). دووەم: تاوتووكردنی بابەتی هەندێ چالاكی كە گومانی پاڵپشتیكردنی داعشیان لێ دەكرێت. سێیەم: تاوتووكردنی بابەتی متمانەی پارەی ئاوارەكان لە بانكەكان، دواتریش حەوت پڕۆژەیاسا خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەكرێت".
نەشوان بەرزنجی




