٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی مەحموود باداوەیی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر، (حاجی مەحموود باداوەیی)ـمان پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك (حاجی مەحموود) بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

هەواڵی پەیوەندیدار