٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕادیۆكه‌ی داعشیان دایه‌ به‌ر گولله‌

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- لە بەشی خۆرئاوای مووسڵ ڕادیۆی داعشیان دایه‌ به‌ر گولله‌ و، لێیان کوشتن.

(سەعید مەموزینی) كارگێڕ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە، لە گەڕەكی (دەنادانی)خۆرئاوای مووسڵدا چەند چەكدارێكی نەناسراو بە چەكی كڵاشینكۆف پەلاماری بارەگا سەرەكییەکەی ڕادیۆی تیرۆریستانی داعشیان دا."
مەموزینی ئاماژەیشی دا: "ئەوەندەی کە زانیومانە، لە ئاكامی ئەو هێرشەدا،  دوو تیرۆریستی داعش كوژراون."
لە لایەكی دیكەوە   فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان  مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە ڕاستەنگی شاری مووسڵدا تێر بۆردومان كرد و کۆمەڵە تیرۆریستێکیان كوشت."
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار