سه‌ره‌كیترین كاری دوو وه‌زیره‌كه‌ی هه‌ده‌په، بێده‌نگكردنی چه‌ك ده‌بێ

ئانكارا-KDP.info- هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ی هه‌ده‌په ده‌ڵێن، سه‌ره‌كیترین كاریان بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كانه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه رابگرن.
به‌شداریكردنی پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له حكوومه‌تی كاتیی توركیادا، به مانای به‌شداریكردنی نییه له حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی توركیا، به‌ڵكو ده‌ستووری توركیا له مادده‌ی 114 و 116 ئه‌و مافه‌ی به هه‌موو ئه‌و پارتیانه داوه كه 10%ی ده‌نگه‌كانیان هێناوه له‌و حكوومه‌ته كاتییه و، به گوێره‌ی قورسایی خۆیان تا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌توانن به‌شدار ببن. هه‌ده‌په‌یش مافی خۆی بوو 3 وه‌زاره‌ت وه‌ربگرێت.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) نامه‌ی بۆ 3 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په نارد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له حكوومه‌تی كاتییدا بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان به ناوی (له‌ڤه‌نت) نامه‌كه‌ی (داوودئۆغڵو)ی ره‌ت كرده‌وه و 2 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی دیكه‌یش به خۆشحاڵییه‌وه قبووڵیان كرد، چونكه پێشتر هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) رایگه‌یاندبوو كه پارتیه‌كه‌یان به‌شداری له حكوومه‌تی كاتیدا ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌یش قبووڵی بكردابایه، وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانیش به‌ر هه‌ده‌په ده‌كه‌وت.
(موسلم دۆگان) وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی وه‌رگرت و (عه‌لی حه‌یده‌ر كۆنجا)یش وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپای وه‌رگرت، كه هه‌ردوو وه‌زاره‌ت زۆر گرینگن بۆ توركیا. به‌ڵام هه‌ردوو وه‌زیر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه سه‌ره‌كیترین كاری ئه‌وان بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كانه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه رابگرن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان دا كه، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستیان وه‌رگرتنی پله و پۆست نییه، به‌ڵكو ته‌نیا مه‌به‌ستیانه له حكوومه‌ته‌وه خزمه‌ت بكه‌ن و چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وه‌نده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گرینگه، چونكه هه‌ركاتێك وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ورووپایی بكات، ده‌بێت وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپایشی له‌گه‌ڵدا بێت. هه‌روه‌ها له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانێت له وڵاتانی ئه‌ورووپا وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په زیاتر پارتیه‌كه‌ی بناسێنێت و، شه‌رعییه‌تی زیاتر بۆ پارتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات.
وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانیش له رووی ئیكۆنۆمییه‌وه بۆ توركیا زۆر گرینگه و، وه‌زیر بۆی هه‌یه ساڵانه به رێژه‌ی 10 ملیار لیره‌ی توركیایی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپادا بكات، بۆ به‌مه‌ستی گه‌شه‌پێدانی باری ئابووری و مرۆیی.
بڕیاره له 1_11_2015 واته 2 مانگی دیكه، توركیا بچێته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه و تا ئه‌وكاتیش، حكوومه‌تی كاتیی توركیا به‌رده‌وامی ده‌بێت.
كارزان گلی




