كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی جوانڕۆیی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info-كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی جوانڕۆیی ده‌كات و له‌پرسه‌كه‌یاندا هاتووه" خۆم بە شەریکی خەمتان دەزانم و، لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی ئەو ئازیزە بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و، سه‌بووری بخاتە دڵی بنەماڵە بەڕێزەکەیانەوە و، پاداشتی بەخێریان بداتەوە".
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی عێراق و، بنەماڵەی جوانڕۆیی
سڵاوتان لێ بێت
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دواییی فەرەیدوون جوانڕۆیی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی میحوەری خازر، خەمی خستە دڵی هاوڕێیانیەوە. کەس نییە نەزانێ ئەو پیاوە، دژ بە ڕژێمەکەی سەدام چەندە خەباتی کرد و تێکۆشا و، چەندەیش لە گۆڕەپانی سیاسەتی هەرێمی کوردستاندا چالاک بوو.
ئەو پیاوە هەمیشە لە بەرەی پێشەوەی شەڕی داعش و، ئەو تاقمه بوو وا بە ناوی ئیسلامەوە ئەمن و ئاسایشیان لە وڵاتان و خەڵکی ناوچەکە حەرام کردووە و، چی ڕەوشت و پێوەری مرۆڤایەتی هەیە، پێشێلی دەکەن؛ بەرگری لە نامووس و ئابڕووی خەڵکی ناوچەکە و، دژایەتیکردنی زڵم و ستەم، لاپەڕەیەکی زێڕینی مێژووی خەباتگیڕانەی پیاوی ئازا و نەبەردی جوانڕۆیی‌ئاسایە.
خۆم بە شەریکی خەمتان دەزانم و، لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی ئەو ئازیزە بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و، سه‌بووری بخاتە دڵی بنەماڵە بەڕێزەکەیانەوە و، پاداشتی بەخێریان بداتەوە.
مورته‌زا عه‌بادی
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران




