٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەبوكاروان: به‌ ته‌نیا نوێنه‌رێك ناچینه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێوه‌.. دەیانەوێت بە زۆری بمانكەن بە یەك

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "هەندێك لایەن دەیانەوێت بە زۆری چوار لایەن بكەنە یەك، ئێمە بیروبۆچوونی جیاوازمان هەیە و بە یەك نوێنەر بەشداریی كۆبوونەوەی سبەینێ ناكەین".

(ئەبو كاروان) سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئازادی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە بەشداری كۆبوونەوەی سبەینێ ناكەین، هۆكارەكەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو لایەنەنانە داوایان لە ئێمە كردووە چوار حزب بە یەك نوێنەر بەشداریی كۆبوونەوەكە بكەین؛ ئاخر ئەم چوار حزبە بیروبۆچوونیان جیاوازە، هیچ كام لەو حزبانە نوێنەرایەتیی لایەنێكی دیكە ناكەن، نە خەڵك دەتوانێت نوێنەرایەتیی ئێمە بكات، نەك ئێمە دەتوانین نوێنەری ئەوان بكەین، هەر لەبەر ئەمەیش ئێمە لیژنەی دەستوورمان ڕەت كردەوە.''
زیاتر گوتی، ''ئەو لایەنانە بە زۆر دەیانەوێت ئێمە بكەنە یەك، ئەوەیش ناكرێت، چونكە بیروبۆچوونی جیاوازمان هەیە، ئەوەی من بزانم حزبی شیوعی، بزووتنەوە، سۆشیالیست و زەحمەتكێشان بەشداریی كۆبوونەوەكە ناكەن".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار