كۆبوونهوهی سبهینێی پێنج لایهنهكه، فراوانتر دهبێ

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەینێ یەكشەممە، گەڕێكی دیكەی دانوستانی نێوان پێنج لایەنە سەرەكییەكەی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت و، وەهایش بڕیارە پێكهاتەكان (توركمان، كلد سریان ئاشوور)، هەروەها ئەو لایەنانەیشی كە كورسیێكیان لە پەرلەماندا هەیە، تێیدا بەشدار بن.
چوارشەممەی رابرد، پێنجەم كۆبوونەوەی پێنجقۆڵیی (پارتیی دیموكراتی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانی، گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵ) ساز درا و، دەربارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەسەر 13 خاڵ ڕێك كەوتن.
سەرچاوەیەكی بەشدار لە كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی سبەینێدا كە پێكهاتەكانیش تێیدا بەشدار دەبن، هەروەها لایەنەكانی دی (ئەو حزبانەی كورسیێكیان لە پەرلەماندا هەیە) بە نوێنەرێكی هاوبەش، كە ئەگەر لەبارەیەوە ڕێك بكەون، بەشدار دەبن و ئەو خاڵانە تاوتوو دەكرێن كە، هێشتا لایەنەكان لەبارەیانەوە ناكۆكییان هەیە.




