٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێنتاگۆن هەواڵی كوژرانی هاككەرەكەی داعشی پشتڕاست كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا-KDP.info- وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا "پێنتاگۆن"، هەواڵی كوژرانی (جونەید حوسێن)، كە هاككەری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بوو لە سووریا، پشتڕاست كردەوە.

(پاتریك رایدەر) گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی ناوەندیی سەربازیی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، (جونەید حوسێن) كە هەڵگری ناسنامەی بەریتانیا و هاككەری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بوو، لە ئاكامی وەشاندنی گورزێكی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا لە رۆژی 24ـی ئەم مانگە لە نزیك شاری رەققە لە سووریا كوژراوە.

(رایدەر) ئاماژەیشی دا كە، هاككەرەكەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، یەكێك لە كەسە دیارەكانی ناو داعش بوو كە لە رێگەی تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە هێرشی دەكردە سەر رۆژئاوا. 

گوتەبێژەكە دووپاتیشی كردەوە، كوژرانی ئەو تیرۆریستە وای كرد كە رێكخراوی تیرۆرستیی داعش دوو هێندەی ئێستا لە رووی زانیاریی ئینتەرنێتییەوە لاواز بێت، چونكە هاككەرە كوژراوەكە، كەسێكی زۆر مەترسیدار بوو.

شاره‌زایانی بواری تیرۆر لسه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه‌، یه‌كێك له‌ چالاكترینی مه‌كینه‌ی ئیعلامیی داعش بووه‌.. هه‌روه‌ها له‌ زۆر دۆسێی هه‌ستیاردا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته‌ پاڵیه‌وه‌ كه‌، چووه‌ته‌ نێو سیستمی فه‌رماندیی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ناو و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا دزیوه‌ و لیستێكی لێ پێكهێناون كه‌ به‌ ناوی 'لیستی كوشتن' بووه‌؛ هاوكات پێوه‌ندی هه‌بووه‌ به‌ ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ویلایه‌تی تێكساس.

 

هەواڵی پەیوەندیدار