فازڵ میرانی: هیواخوازین لایه‌نه‌كان رازی بن سه‌رۆك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت

هه‌ولێر-KDP.info- (فازڵ میرانى) سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، ناحه‌زانى ئێمه چاودێریى ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت گرفت و مه‌ترسیى گه‌وره بۆ ئه‌و ته‌جروبه‌یه دروست بێت. ده‌شڵێت، داوا ده‌كه‌ین كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرێت.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به كوردستان تی ڤیى راگه‌یاند: "ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌وه رازى نه‌بوون، داوا له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین كه له رێگاى ریفراندۆمه‌وه دیارى بكه‌ن كه سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێرێت یاخود له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.''
(میرانى) له‌باره‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌ى كه بۆ یاساى سه‌رۆكایه‌تى دروست بووه، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه دروستبوونى ئه‌و قه‌یرانه یاخود ئه‌و ململانێیه، له سه‌ر رێره‌وێكى ئاشتیانه ده‌روات و هیچ كاریگه‌رییه‌كى له سه‌ر ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وه‌كو پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه دروست نه‌كردووه. هاوكات جه‌ختى كرده‌وه كه، پرۆسه‌ى سیاسى له كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌كى له سه‌ر نییه و ئه‌وه نیشانه‌ى بوونى دیموكراسى و ئازادیی راده‌ربرینه له هه‌رێمى كوردستان.
(فازڵ میرانى) گوتیشى: "ناحه‌زانى ئێمه چاودێریى ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت گرفتى گه‌وره ده‌روست بێت و مه‌ترسیى گه‌وره بۆ ئه‌و ته‌جروبه‌یه دروست بێت.
له‌باره‌ى به‌شداریكردنى ئه‌و حزب و پێكهاتانه‌ى كه نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانى كوردستاندا هه‌یه، رایگه‌یاند: "ئێمه ده‌خوازین كه سه‌رجه‌م ئه‌و پارت و پێكهاتانه‌ى نوێنه‌ریان هه‌یه به‌شدارى ئه‌و كۆبوونه‌وانه بكه‌ن.''
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌باره‌ى رێككه‌وتنى پێنج پارته‌كه له سه‌ر سێزده‌خاڵ له ده‌سه‌لاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى به ده‌رگایه‌كى باش له‌قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه، رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌و سێزده خاڵه بارسوكییه‌كى باش بۆ خاڵه‌كانى دیكه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.




