له حكوومهتی ههڵبژاردندا، ههدهپه ههردوو وهزارهتی کاروباری یەکێتیی ئەورووپا و پەرەپێدانی بهركهوت

ئانكارا-KDP.info- (رەجەب تەییب ئەردۆغان) سەرۆککۆماری تورکیا، ئهمڕۆ هەینی 28-8-2015 حکوومەتی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەی پەسەند کرد کە لە وەزیرانی ئاک پارتی و هەدەپە و سەربەخۆکان پێک دێت.
هەدەپە لەو کابینەیەدا دوو وەزیری هەیە کە بریتین لە، وەزارەتی کاروباری یەکێتیی ئەورووپا كه (حهیدهر كونجا) و وەزارەتی پەرەپێدان(موسلیم دۆغان)ن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە 7 ی حوزەیرانی 2015 بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئەنجامەکان بە جۆرێک بوون، چانسی پێکهێنانی حکوومەت بەر هیچ کام لە حیزبەکان نەكەوت، بۆیە پارتی داد و گەشەپێدان -ئاكپارتی- كە بووە خاوەنی 258 كورسی، هەوڵی پێكهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی دا، بەڵام هیچکام لە حیزبەکانی مەهەپە، جەهەپە و هەدەپە کە زۆرترین کورسیی هەڵبژاردنیان لە دوای ئاک پارتی بە دەست هێنابوو، رازینەبوون بەوەی لەگەڵ ئاک پارتیدا حکوومەتی هاوبەش پێک بهێنن.
ههڵبهت لەسەر داوای سەرۆککۆماری تورکیا، (سەعدی گوڤەن)ی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، رۆژی 1-11-2015 -ی وەک رۆژی هەڵبژاردنی گشتی بۆ 26 -ەمین خولی پەرلەمانی تورکیا دەستنیشان کرد.




