٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نۆروێژییه‌كان خۆپێشاندانێك بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

نۆرویژ-KDP.info-  پارتیی (دێ کریستینە)ـی نۆروێژی پشتگیریی سەربەخۆییی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات لەسەر ئەو پرسە بۆ پاڵپشتیکردنی کردەیی و كۆكردنەوەی كۆدەنگی نێودەوڵەتی، سەرۆكی حیزبەكە نامەیەك ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی دەكات.

ئه‌مڕۆ، پارتیێكی نۆرویژ، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کردەیی حکوومەتی وڵاته‌كه‌ی بۆ سەربەخۆییی کوردستان و كۆكردنەوەی پاڵپشتیی وڵاتان، نامەیەک دەداتە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی، سبەینێ شەممەیش 29ی ئاب، خۆپێشاندانێک بۆ هەمان مەبەست لە سه‌عات 05:00ی دوانیوەڕۆ لە وێستگەی شەمەندەفەری ئۆسلۆ بەرەو پەرلەمانی نۆرویژ رێک دەخات.

لەبارەی ئەوەی چۆن كوردیان ناسیوە و گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی بانگەوازی دەوڵەتی بۆ بكەن، (ئیریك سەل) سەرۆكی پارتەكە بە رووداوی راگه‌یاندووه‌، دەمێكە كوردیان ناسیوە و بە دوای دۆزەی نەتەوەی كورددا گەڕاون. حكوومەتی كوردستان زۆر بە باشی ئاگاداری رەوشی ئاوارە و پەنابەران بووە و هەست دەكەن دەتوانێ  دەوڵەتی خۆی رابگەیێنێت.

هەروەها گوتیشی "بینیومانە كە كورد لە ناوچەكەدا تووشی نەهامەتی هاتووە، ئێمەش لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەكەین، پێشنیازمان بۆ چارەكردنی پرسی ناوچەكە كردووە و، داوادەكەین هه‌رێمی كوردستان سەربەخۆیی رابگەیێنێ. جەختیشی كردەوە كە داوا لە حكوومەتی وڵاته‌كه‌ی دەكه‌ن لە ئاستی نێودەوڵەتیش كار بۆ پرسەكە بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار