له مووسڵ داعش نازانێ چۆنچۆنی خۆی حهشار بدات

مووسڵ-KDP.info- داعش له مووسڵ و له ترسی فڕۆكه جهنگییهكان، نازانێ چۆنچۆنی خۆی حهشاربدات، بۆیه ههرجاره و بڕیارێك دهردهكات.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، تیرۆریستانی داعش لەبەردەوامی گوللەباران کردنی چەکدارەکانی بەبیانووی جیا جیا پێنج چەکداری دیکەی خۆی گوللهباران کردووە، بەناوەکانی ( بەشار حوسێن مەحموود)، (عەبدوڵڵا حوسێن مەحموود)، (فازڵ جومعە عەباس)، (محەمەد تاڵب محەمەد) و (تاڵب ھاشم ئیبراھیم) کە دوو لەوانە برای یەکن.
دەیشڵێ، داعش ئەو چەکدارنەی لە گوندی شەمسیات لە لەرۆژھەڵاتی مووسڵ گوللەباران کردووە.
(سەعید مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، داعش بۆ پاراستنی چەکدارانی لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان و گرووپە چەکدارەکانی ناو مووسڵ کە دژایەتیی داعش دەکەن، بڕیاری نوێی دەرکردووە كه نازانێ چۆنچۆنی خۆی له مووسڵ حهشار بدات، بۆیه ئۆتۆمبێلی جام رەش و ھەڵکردنی ئاڵاکەیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی چەکداران قهدهغه كردووه، بۆ ئەوەی کەس نەیانناسێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




