حه‌مید ئه‌فه‌ندی: ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه بتواتێ داعش له عێراق وه‌ده‌ربنێ

مووسڵ-KDP.info-(حەمید ئەفەندی) دەڵێ، ھێزە ئەمنیەکانی عێراق ناتوانێت ھیچ پێشڕەویەک بکەن، بۆیە دەرکردنی داعش لەعێراق بەم شێوەیە زەحمەتە؛ ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان له بێئومێدی دا هێزیان ره‌وانه‌ی عێراق كرد ئه‌وا ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه بتوانێ له وه‌ده‌رنانی داعش له عێراقدا هاوكاریان بێت .
فەرماندەی پێشمەرگە و سەرپەرشتیاری میحوەری باشیک (حەمید ئەفەندی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ زۆر دواکەوت، پێویست بوو تا ئێستا ھێرشەکە دەستی پێکردابووایە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی ھێزەکانی عێراقمان کرد کە پێشڕەوی بکەن و ناوچەکانی خۆیان ئازاد بکەن بۆئەوەی داعش لەعێراق دەربکرێت..(حه‌مید ئه‌فه‌ندی) ده‌یشڵێ، شوێنی سه‌ره‌كی داعش لە مووسڵه، بۆیە پێویستە هێزه‌كانی عێراق سەرەتا لەبەغداوە بەرە و مووسڵ بێن وئێمەش چاوەڕێی ئەوانمان کردووە، له‌ئێستادا ئێمه سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان‌مان پاراستووه و له داعش پاككراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان (هێزه‌كانی عێراق) هێشتا پێشڕه‌وه‌یان نه‌كردووه و نه‌جوڵاون".
فەرماندەی پێشمەرگە وسەرپەرشتیاری میحوەری باشیک ئاماژه‌ییشی دا، میحوەری ئێمە کە زیاتر لە ٤٠بۆ٥٠کم درێژە رۆژێک لەرۆژان داعش ناتوانێ لەمیحوەری ئێمە سه‌ركه‌وتوو بێ، تەنانەت ناتوانن خاڵێکیش کۆنتڕۆڵ بکەن، چونکە ئەو ھێزەیان نەماوە خۆیان لەبەرانبەر ی پێشمەرگە رابگرن.
(حەمید ئەفەندی ) ڕونیشی کردەوە، ھاوپەیمانان باش دەزانن عێراق بێچارەیە نەک تەنھا لەڕووی سەربازیەوە، بەڵکو کێشەی ناوخۆیشی ھەیە، بۆیە گەر بێ ئومێد بن با بەجۆرێکی دیکە بیربكه‌نه‌وه بۆ ئەوەی داعش لەمووسڵ دەربکەن، چونکە ھێزە ئەمنیەکانی عێراق ھیچ پێشڕەویەکیان نەکردووە و ھەر شوێنێکیان گرتبێت جارێکی دیکە داعش کۆنتڕۆڵی کردووه‌تەوە.
(ئەفەندی) راشیگەیاند: بەرای من ھێز ئەمنیەکانی عێراق ناتوانن ھیچ پێشڕەوی بکەن، بۆیە ھاوپەیمانان بێ ئومێد دەبن و ره‌نگه ھێز رەوانەی عێراق دەکەن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌یشیان كرد ده‌بێ په‌نا بۆ پێشمه‌رگه بێنن چونكه ته‌نیا پێشمه‌رگه ده‌توانێ داعش له عێراق وه‌ده‌ربنێ و هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بێ.
بڵند ئیبراھیم




