تهرمهكانیان بردنهوه..له سنووری پارێزگای كهركووك كوژرا بوون

مووسڵ-KDP.info-دوای ئهوهی هێزهكانی پێشمهرگه لهسنووری پارێزگای كهركووك گورزێكیان له داعشدا، ئهمڕۆ تهرمهكانی داعش لهو سنووره گهینرانهوه مووسڵ.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: لەسەرچاوەی باوەڕپێکراو زانیاریمان بەدەست گەیشتووە، ئەمڕۆ ٢٢تەرمی تیرۆریستانی داعش گەیشتوونەتەوە فەرمانگەی دادی پزیشكی مووسڵ کە زۆرینەیان سەرکردەن.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ئەو تەرمانە ئەوانەن لەدوو رۆژی رابردوودا لە سنووری ھەردوو قەزای داقووق و خورماتوو لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




