٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی سیاسی: پارتی گه‌شبینه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  چاودێرێکی سیاسی دەڵێ: کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانه‌وه‌ لەسەر داوای (سەرۆک بارزانی) دەستی پێکردووە و، ھەر گرێیێکیش ھەبێت سه‌رۆك دەیکاتەوە. دەیشڵێ، پێویستە ھەرچۆنێک بێت گفتوگۆکردن بەردەوام بێت، چونكه‌ گفتوگۆكردن  له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لدایه‌.


ماموستای زانکۆ و چاودێری سیاسی (د.بوخاری عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: چارەكردنی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان زۆری خایاند و، خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش زۆر چاوەڕێن بۆ ئەوەی ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە؛ بە رای من، لایەنی پارتیی دیموکراتی کوردستان زۆر گەشبینە کە ئەمجارە کێشەکە کۆتایی پێبێت، بەڵام ئەگەر نەتواندارا کێشەکە چارە بکەن لە کۆبوونەوەکانی حەفتەی دابێ، پێویستە بەردەوامی بده‌ن تا ئەو پرسە بە سازان یەکلایی بکەنەوە، چونکە ئەمە لە بەرژه‌وەندیی گشتی و ھەموو خەڵکی کوردستاندایە.


(د.بوخاری عەبدوڵڵا) گوتیشی، وەک چۆن (سه‌رۆك بارزانی) گرێی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی کردەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەگەر گرێی دیکەش ھەبێت دەیکاتەوە ھەر چۆنێک بێت، ھەوڵێک دەدات کێشەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سازان و یاسایی یەکلایی بکرێتەوە، کە ھەموو خەڵکی کوردستانی پێ رازی بێت.


دوای ئه‌وه‌ی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراسته‌ی لایەنەکان کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆبكه‌ن لەبارەی یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە سازان، پێنج لایەنە سەرەکییەکه‌ی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا چەند کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم ئەنجام داوە و، لە دواکۆبوونەوەیشدا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر 13 بڕگه‌ رێككه‌وتوون.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار