"عه‌بادی ئه‌مه‌یان هێڵی سووره"

به‌غدا-KDP.info-په‌رله‌مانتارێكی كورد پێوه‌ست به بڕیاره‌كانی (حه‌یده‌رعه‌بادی) رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌ستبردن بۆ ده‌ستوور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، هێڵی سووره.
شه‌قامی عێراقی رۆژانه گوێچكه‌ی بۆ بڕیاره‌كانی (عه‌بادی) شل كردووه، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاره‌كان جێبه‌جێ نه‌كراون، چونكه بڕیاره‌كان به كۆمه‌ڵن و چاودێرانی سیاسییش ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك له بڕیاره‌كان مه‌ترسیدارن..لەدواین بڕیای سه‌رۆكوه‌زیرانی کە دەریکردووە رێگە بەھەموو ھاووڵاتیان دەدات بچنە ناوچەی سەوز و باس لەوەیش دەکات ئەگەر خەڵک داوا بکات دەستوور ھەڵدەوەشێنێتەوە..ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "سەرۆکوەزیرانی عێراق ناتوانێ بەیەکجار ئەو ھەموو بڕیارانه‌ی ده‌ریكردووه جێ بەجێیان بکات، چونکە ژماره‌یه‌ك لەبڕیارەکان بەربەست لەبەردەم جێ بەجێکردنیان دروستدەبێت و ناکرێت حیسابیان بۆ نەکرێت و جگە لەوەیش باس لەوەدەکات ئەگەر خەڵک داوا بکات دەستوور ھەڵدەوەشێنێتەوە، لەکاتێکدا کە خەڵک خۆی دەنگی بە دەستوور داوە و پێویستە بەدەنگی خەڵکیش ھەڵبوەشێنێتەوە، ئەمە بڕیارێکی مەترسیدارە و ده‌بێ عه‌بادی بزانێ ئه‌مه‌یان هێڵی سووره.
(سلێڤانه‌یی) ده‌یشڵێ، لەئێستادا عه‌بادی بڕیارێکی نوێی دەرکردووە کە ھەموو خەڵک بۆی ھەبێ بچێتە ناوچەی سەوز کە تایبەتە بە کەسانی حکوومی و بەرپرسانی دیکە کە ناکرێت ھەر کەسێک بۆی ھەبێت بچێتە ئەو ناوچەیە، چونکە رووداوی زۆری لێ دروست دەبێت و دەکرێت خەڵک بچێتە ئەو ناوچەیە، بەڵام نەک وەک ئەو بڕیارەی داویەتی.
ئاماژه‌ییشی دا، سەرۆکوەزیران زێده‌ڕۆیی لە دەرکردنی بێهه‌ژماری بڕیاره‌كان كردووه و چاکسازی بەم شێوەیە نییە و ئەو بڕیارانەی داویەتی ھەموویان دروست نین، چونکە دەرکردنی بڕیار پێویستە هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بێت و بەیەک جار ناکرێت ئەو ھەموو بڕیارە بدرێت.
گوتیشی، ئێمە ھەموومان لەگەڵ چاکسازیداین، بەڵام چاکسازی بەم شێوەیە ناکرێت، حکوومەتێک سه‌ركه‌وتوو نابێ كه گوێ بۆلایه‌نه‌كانی دیكه نه‌گرێت، ته‌نیا لایه‌نێكی ده‌ستڕۆشتوو و بڕیاره‌ده‌ری ئه‌و حكوومه‌ته بێ و لایه‌نه‌كانی دیكه دووربخرێنه‌وه.
بڵند ئیبراھیم




