په‌ڕینه‌وه له‌بازگه‌كانی به‌غدا به‌گوێره‌ی پله یه‌ك و دووه

به‌غدا-KDP.info-بۆ تێپه‌ڕبوون له‌بازگه‌كانی به‌غدا، هه‌ڵگری باجی حه‌شدی شه‌عبی یان شیعه و سه‌ربازی، به پله یه‌ك لێی ده‌ڕوانرێ و هاووڵاتیانی دیكه‌یش پله دوو.
به‌گوێره‌ی زانیاری مێدیاكانی عێراق، تێپه‌ڕبوون به‌نێو بازگه‌كانی به‌غدا بووه‌ته باج و به‌گوێره‌ی ئه‌و باجانه هاووڵاتی بۆ پله یه‌ك و دوو دابه‌شكراوه، كه هه‌ڵگری باجی یه‌كه‌كه‌كانی شیعه، حه‌شدی شه‌عبی، سه‌ربازی و فه‌رمانبه‌رانی ده‌ستڕۆشتوو تایبه‌تكراون و هاووڵاتی پله‌یه‌كن، هه‌رچی هاووڵاتیانی دیكه‌یه وه‌ك پله دوو له‌كاتی تیپه‌ڕبوون له‌بازگه‌كانی نێو به‌غدا لێیان ده‌ڕوانرێ.
هه‌ڵگری ئه‌م باجانه له ئاكار و گه‌ڕان و هه‌ڵسوكه‌ت و ره‌فتاره‌كانیان كه‌سێك بۆی نییه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام هاووڵاتی دیكه كه خاوه‌نی هیچ باجێك نین و به هاووڵاتی دوو ناوده‌برێن، ئاسته‌نگی زۆریان بۆ دروست ده‌كرێ و به ئاسانی ناتوانن له‌بازگه‌كان تیپه‌ڕن.
سیسته‌می ئه‌و باجانه دوای 2003 له‌عێراق سه‌ری هه‌ڵدا كه بۆیه‌كه‌م جار هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پیاده‌یان كرد؛ له ئێستا شیعه‌كان بۆ یه‌كه‌كانیان دروستیان كردوون و ئه‌وانه‌ی كه لایه‌نگری ئه‌و ره‌وته‌یشن ده‌توانن هه‌ڵگری ئه‌و باجه بن.
چیاكو




