مونا قه‌هوه‌چی: به یه‌ك نوێنه‌ر ناچینه كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشكه‌وتووی توركمان، ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی توركمان ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه بڕیاریان داوه ته‌نیا یه‌ك نوێنه‌ری ئێمه له‌كۆبوونه‌وه‌ی پینجقۆڵی به‌شدار بێت، چونكه پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گرێ دراوه به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، نه‌ك ته‌نیا 5 لایه‌نی ئه‌م وڵاته.
(مونا قه‌هوه‌چی) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشكه‌وتووی توركمان وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی وه‌ك توركمان و مه‌سیحی، له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی كورسین له په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه بڕیاریان داوه له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌نیا یه‌ك ئه‌ندام به‌شدار بێت، له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌كانی دیكه به چه‌ندین ئه‌ندام به‌شدار بن، ئێمه توركمان وه‌ك لایه‌نێك به نوێنه‌رێك به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدار نابین، چونكه هه‌رچوار حزبی گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ هه‌ر یه‌كه و پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌بووه و، پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوه و، كراوه‌ته یه‌ك ڕاپۆرت، پێویست ناكات چوار لایه‌ن له‌سه‌ر یه‌ك ڕاپۆرت به‌شداربن، ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن و سازان له نێوان ئه‌و چوار لایه‌نه هه‌یه یه‌ك نوێنه‌ریان به‌شدار بێت، بۆیه ئێمه وه‌ك توركمان به یه‌ك نوێنه‌ر به‌شداری ناكه‌ین و، پابه‌ند نابین به بڕیاره‌كه‌ی پێنجقۆڵی چ له په‌رله‌مان، چ له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ده‌كرێت، چونكه پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گرێ داره‌وه به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانەوە و، خەڵکی کوردستان چاره‌ی ده‌كەن، نه‌ك ته‌نیا 5 لایه‌نی ئه‌م وڵاتە."
رابین شێروانی




