٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی: تێكه‌ڵنه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ ململانێی سیاسی، سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ سه‌رۆك بارزانی و خه‌ڵكی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) ڕایگه‌یاند كه‌، تێكه‌ڵاونه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ئه‌منی له‌و ململانێ‌ سیاسییه‌ی كه‌ ئێستا له‌ كوردستاندا هه‌یه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ (سه‌رۆك بارزانی) و خه‌ڵكی كوردستان.

شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی (مه‌سروور بارزانی) له‌گه‌ڵ شاندێكی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یش (مه‌سروور بارزانی) له‌ كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان (به‌ڵێن عه‌بدوڵا) ڕایگه‌یاند كه‌:
"ئێمه‌ به ‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هاتووین بۆ ئاوگۆڕی بیروڕا؛ هه‌ستیشمان كرد نزیكبوونه‌وه‌ی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوو لا. ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا دروست كراوه‌ و له ‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌كرا به‌و شیوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرابا، لە ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییدا پشتیوانی زۆر له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا به ‌تایبه‌ت كه‌ پێشمه‌رگه‌ ڕووبه‌رووی داعش بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئێستا قه‌یرانێك دروست كرا كه‌ ده‌ستكرده‌؛ ئه‌م جۆره‌ ململانێ سیاسیه‌ كۆتایی دنیا نییه و ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنی دیموكراسییه‌ بۆ كوردستان.. هێزی ئه‌منی و، پێشمه‌رگه‌ هیچ تێكه‌ڵاوی ئه‌و ململانێیه‌ نه‌بوون كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ سه‌رۆك بارزانی و كوردستان". (مه‌سروور بارزانی) راشیگه‌یاند كه‌، لایه‌نەكان به‌ سازان دەتوانن بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن؛ ئه‌گه‌ر سازان نه‌كرا ئه‌وا خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌ن بڕیاره‌ و، ده‌بێ ئه‌وان بڕیار بده‌ن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار