مه‌سروور بارزانی: ناکرێت لەسەر بنەمای کەمینە و زۆرینە مامەڵە لەگەڵ پێكهاته‌كاندا بكرێت

هه‌ولێر -KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییەکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د فه‌ره‌ج) ڕایگه‌یاند كه ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مینه و زۆرینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كاندا بكرێت.
(مه‌سروور بارزانی) ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی گرینگی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا کرد.
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا كۆ بوونه‌وه، (مه‌سروور بارزانی) له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییەکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند كه: "ناکرێت لەسەر بنەمای کەمینە و زۆرینە مامەڵە لەگەڵ پێكهاته‌كان بكرێت."
(مه‌سروور بارزانی) ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كورسییان له په‌رله‌ماندا هه‌یه مافیان هەیە له كۆبوونه‌وه‌كاندا بەشدار ببن و بۆیان هه‌یه ڕاوبۆچوونی خۆیان بده‌ن. هه‌روه‌ك سوپاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیشی كرد بۆ ئەو ڕۆڵە باشەی گێڕایان.




