پارتی و بزووتنهوه كۆبوونهوه

ههولێر -KDP.info- شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان به سهرۆكایهتیی (مهسروور بارزانی) لهگهڵ شاندێكی بزووتنهوهی ئیسلامی كوردستاندا كۆ بوونهوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئاب شاندی پارتی، بە سەرۆکایەتیی (مەسروور بارزانی) سەردانی چەند لایەنێکیان کرد و، بزووتنەوەیش یەکیک بوو لەو لایەنانە، دوای کۆبوونەوەیش (مەسروور بارزانی) و (عیرفان مەلا عەلی)، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆنفرانسێکیان کرد و، (عیرفان مەلا عەلی) گوتی: "ئەو حزبانەی شتی ناشیرینیان بەرامبەر بزووتنەوە کردووە دەبێ داوای لێبوردن بکەن".
(عیرفان مەلا عەلی) بە ئاماژەدان بەوەی 'هەموو حزبەکان پێیان وایە مانەوەی بارزانی لە خزمەت کوردستاندایە'، گوتی 'ئەگەر سازان نەبێت، پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت".
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی هەروەها گوتی "ئەگەر سێ لایەنەکە داوای لێبوردنمان لێ نەکەن لە کۆبوونەوەکان، بەشدار نابین."




