پڕۆژەیاسای حیزبەكان پەسەند كرا.. هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

بەغدا-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پڕۆژەیاسای حیزبەكان پەسەند كرا، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، ئەو پڕۆژەیاسایە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، چونكە لە هەرێم یاسای حیزبەكان هەیە.
(بەنگین مزووری) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێوەست بە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای حزبەكان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بووەوە و تێیدا پڕۆژەیاسای حیزبەكان پەسەند كرا، كە ئەمە بۆ عێراق بە گشتی پڕۆژەیاسایەكی گرینگە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە تەنیا لە پرسە ئیتیحادییەكان نەبێت، لەبەر ئەوەی لە هەرێمی كوردستان یاسای حیزبەكان هەیە".
ئەمەیش لە كاتێكدایە، ماوەیەكی زۆر ئەو پڕۆژەیاسایە لە پەرلەمانە، بەڵام بە هۆی نەبوونی سازانەوە، چەندان جار دەنگدان لەسەری دوا خراوە.
بڵند ئیبراهیم




