٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٧٥ تا ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كۆمپانیا هەناردەكارەكان تەرخان كراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی كاروباری نەوت و غازی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕی ٧٥ تا ١٠٠ ملیۆن دۆلاریان لە داهاتی فرۆشی راستەوخۆی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیا هەناردەكارەكان تەرخان كردووە، ئەمەیش بەپێی رێژەی بەشداریی رابردوو و ئێستای كۆمپانیاكان بۆ هەناردەكردن.

بۆ پشتگیركردنی زیاتری راگەیەنراوی پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان كە لە ٣ـی ئابدا سەبارەت بە بڕەپارەی كۆمپانیا هەناردەكارەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە، ئەنجوومەنی كاروباری نەوت و غازی هەرێمی كوردستان چاوەڕوان دەكات یەكەم بەشی ئەو بڕەپارەیە لە نیوەی یەكەمی مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ـدا بۆ كۆمپانیا هەناردەكارەكان دابین بكات.
ئەنجوومەنی كاروباری نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، بڕی ٧٥ تا ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە داهاتی فرۆشی راستەوخۆی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ كۆمپانیا هەناردەكارەكان تەرخان كردووە، بەپێی رێژەی بەشداریی رابردوو و ئێستای كۆمپانیاكان بۆ هەناردەكردن.
هەناردەی نەوتی خاو سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی هەرێمی كوردستانە و یارمەتیدەرە بۆ دانی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەت و، هەروەها بۆ بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی حكوومەت و بەرگری لە هەرێمی كوردستان دژی تیرۆریستانی داعش.
هەروەها ئاشكرایە كە بە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، كارێكی قورسە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت بتوانن بە ئاستەكانی ئێستایان نەوت هەناردە بكەن بە بێ وەرگرتنی هەندێك لە شاییستە داراییەكانیان لەسەر بنەمایەكی چاوەڕوانكراو. دانی ئەم شاییستە داراییانە وا دەكات كۆمپانیا هەناردەكارەكان بتوانن تێچووە بەردەوامەكانیان پڕ بكەنەوە و پلان دابنێن بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە كێڵگە نەوتییەكاندا كە بەمەیش بەرهەمهێنان زیاد دەبێت.
كاتێك لە سەرەتای ٢٠١٦ـدا بڕەكانی نەوتی هەناردەكراو زیاتر دەبن، حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوان دەكات كە بڕی داهاتی تر بەردەست بخات بۆ دانی پارەی كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان تاكو بگەنەوە بە شاییستە داراییەكانی پێشوویان بەپێی گرێبەستەكانی

حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ بەشدارییەكەنیان لە هەرێمی كوردستان و سەركەوتنی ئەمساڵیان لە بەرزكردنەوەی هەناردەی نەوتدا بۆ ئاستە پێوانەییەكان لەم بارودۆخە پڕ لە گرفتەدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار