پارتی و شیوعی کۆ بوونەوە

هەولێر-KDP.info- شاندی پارتیی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (مەسروور بارزانی) لەگەڵ شاندێکی حزبی شیوعیی کوردستاندا لە کۆبوونەوەدایە و، تییدا پرسە هەنووکەییەکانی پێوەست بە سیستمی سیاسی و پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆ دەکەن.
پاش کۆبوونەوەی لەگەل حزبی سۆسیالدیمۆکراتی کوردستاندا، شاندی پارتیی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (مەسروور بارزانی) و ئەندامەتیی (ئازاد ەبرواری)، (کەمال کەرکووکی)، (کاکەمین ناجاڕ)، (دڵشاد شەهاب) و (ئەحمەد کانی)، لە بارەگای حزبی شیوعیدا لەگەڵ شاندی حزبی شیوعی کوردستاندا لە کۆبوونەودایە و، پرسی سیستمی سیاسیی هەرێم، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی دەخەنە بەر باسەوە.




