٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی: خدر کەریم لا نەدراوە.. لیژنە پێکهێنراوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەک لەبارەی شارەوانی هەڵەبجە بڵاو دەکاتەوە و، بەپێی روونکردنەوەکەی وەزارەت، (خدر کەریم) شارەوانی هەڵەبجە لەسەر کارەکەی دوور نەخراوەتەوە.

دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی گەیشتووەتە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پاتى:

رونکردنەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لەسەر لادانی سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە..
ئێمە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین کە لەسەر بڕیاری لیژنەی پەیوەندیدار بەو پرسە کە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار پێکھێنراوە، بەڕێز (خدر کەریم) سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە لە پۆستەکەی لانەدراوە، تا ئەوکاتەی ئەو لیژنەیەی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار پێکھێندراوە کارەکانی خۆی تەواو نەکات ھیچ بڕیارێک لەو بارەوە نادرێت .
بەپشت بەستن بەبڕگەو مادە یاساییەکانی یاسای بەرزەفتی کاری فەرمانبەری ژمارە (14) لەمادەکانی (16) و (17) دا ھاتوە، بەپێی ئەو یاسایە لەدوو حاڵەت دەست لەکارکێشانەوە بۆ فەرمانبەر دەکرێت .
•  ئەگەر فەرمانبەر لەلایەن لایەنێکی رێپێدراو بەفەرمانی دادگا بگیرێت، دەست لەکارکێشانەوەی پێدەکرێت تا ئازاد دەکرێت.
•  بۆ وەزیر سەرۆکی فەرمانگە (بریکار - بەڕێوەبەری گشتی - کەسی سەرپشک کراو) بۆماوەی (60) رۆژ دەتوانن دەست لەکارکێشانەوە بۆ فەرمانبەر بکەن، ئەگەر لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکھاتبێت، بەمەرجێک مانەوەی فەرمانبەرەکە لەکارەکەی زەرەری بۆ بەرژەوەندی گشتی ھەبێت یاخود مانەوەی کاریگەری لەسەر مەساری لێکۆڵینەوە ھەبێت.
ئەوەی پەیوەندی بە سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجەوە ھەیە لە خاڵی دووەم بەرجەستە دەبێت بۆئەوەی کاریگەری لەسەر مەساری لێکۆڵینەوە نەبێت .
دوای دەرچونی بڕیاری لیژنەکە ئەوکات بڕیاری مانەوە یاخدو دورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە دەدرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار