٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تانەر یڵدز: بەشداریپێکردنی هەدەپە لە حکوومەتدا پێویستیێکی دەستوورییە

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  وەزیری وزە و سەرچاوەكانی سرووشتییەکانی توركیا (تانەر یڵدز) لەبارەی بەشداریپێكردنی هەدەپەوە لە حكوومەتی كاتیی پێش هەڵبژاردندا، دەڵێت، ئەو پارتە لە هەڵبژاردنی حەوتی حوزەیراندا بە دەنگی خەڵك و بە شێوەیەكی دیموكراسی هاتووەتە پێش و، جەختیشی كرد كە دەستوور مافی ئەوەی پێداوە كە بەشداری لە حكوومەتدا بكات.

 

(یڵدز) هەروەها گوتی، پارتەكانی ناو پەرلەمان دەكرێت بەشدار بن لە ناو حكوومەتی كاتیی پێش هەڵبژاردن و، ئاماژەیشی دا كە، هەدەپە لە هەڵبژاردنی حەوتی حوزەیراندا بە دەنگێكەوە چووەتە ناو پەرلەمانەوە و بە هەڵبژاردنێكی دیموكراتیانە دەنگی بە دەست هێناوە، جا ئەگەر پێمان خۆش بێت یان نا، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەستوور دیاری كردووە، ئەو ئەركەیان پێ رادەسپێرێت.

وزە و سەرچاوەكانی سرووشتییەکانی توركیا دووپاتی كردەوە، دەبێت هەموولایەك بزانن كە ئەو ئەركانە پێویستیێكن، دەستوور دیاری كردووە و گوتی: "ئەمە ئەگەر پێشنیازێكیش نەبێت، پێویستیێكە، ئەگەر دەشڵێن بۆچی داوا لە پەرلەمانتاران یان سیاسییەكان دەكەن، ئەوا وەڵامەكەی زۆر روونە، پێویستیێكی دەستوورییە هەر بۆیە ئەركی هەموومانە پەیڕەوی یاسا و رێساكان بكەین. هەدەپە ئەنجامێكی ئەمەیە".

 

ئانادۆلو

 

هەواڵی پەیوەندیدار