ئیمام جومعەی شاری پاوە و ئەنستیتۆی کوردستان لە تاران سهرهخۆشی له سهرۆكی ههرێمی كوردستان و ماڵباتی جوانڕۆیی دهكهن

ههولێر-KDP.info- له دوو پایامی جیادا، مامۆستا مەلا (قادر قادری) ئیمام جومعەی شاری پاوە و ئەنستیتۆی کوردستان لە تاران، بە بۆنەی شەھیدبوونی (فەرەیدون جوانڕۆیی)، سهرهخۆشی له سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ماڵباتهكهی دهكهن و، تێكۆشانی له بزووتنهوهی ڕزگاریخوازی كورد دا له نێو ڕیزهكانی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا بهرز دهنرخێنن.
دهقی پهیامی (بەھرام وەلەدبەگی) سەرۆکی ئەنستیتۆی فەرھەنگی کوردستان لە تاران بە:
بە ناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
زۆر بەڕیز جەنابی سەرۆک (مهسعوود بارزانی)
سەرۆکی ھەریمی کوردستان
سڵاو ڕیز
بە بۆنەی شەھیدبوونی کاک (فەریدون جوانڕویی) پیشمەرگەی دیرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان، پرسە و سەرخۆشی خومانتان ئاراستە دەکەین و لە خوای بەخشندە و میھرەبان داواکارین کاک (فەریدون) جێگایان بەھەشت بیت و سەبوریش بگەریتەوە بۆ بنەماڵەیان.
بی شەک خەبات و تیکوشانی بنەماڵەی کاک (فەریدون) و عەشیرەتی جوانڕو پاش گەڕانەوەی ژنڕال بارزانی بۆ کوردستان و بەشداریی بەگزادەکانی جوانڕو لە شوڕشی کوردستان جیگای بایەخ و ڕێزی مێژووە و کاک فەریدونیش یادگاری ئەو رۆژە مێژووییانەیە کە لە ساڵی ١٩٦٧ – ١٣٤٦ تا ئەمڕۆ لە خزمەتی جەنابتانا دڵسوزی گەڵ و نیشتمان بووە.
جارێکیتر لە لایەن نووسەران و ڕوشنبیرانی کرماشان، جوانڕو و پاوەوە سەرخۆشی لە جەنابتان و جەنابی کاک نێچیرڤان و برایانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێزی کاک فەریدون جوانڕویی و خەڵکی ئازیزی جوانڕو و پاوە و کرماشان دەکەم.
انا اللە و انا الیە راجعون
بەھرام وەڵەدبەگی
بهرپرسی ئەنستیتوی کوردستان ـ تاران
٥/٦/١٣٩٤
٢٦/٨/٢٠١٥
دهقی پەیامی ئیمام جومعەی شاری پاوە:
بەڕێز و خۆشەویست جەنابی کاک (مەسعوود بارزانی)
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
لەگەڵ ڕێز و سڵاو و ئیحترام
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن خۆم و ھەموو برایان و دۆستانی کاک فەرەیدوونەوە لە جوانڕو و پاوە پڕسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزیان ئەکەین.
لە خوای گەورە و مەزن داواکارم کاک فەرەیدوون بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوریش بە ئێوە و بنەماڵە و خزمانی خۆشەویستی عەتا بفرموێت. ان شاءاللە
انا اللە و انا الیە راجعون
قادر قادری ـ ئیمام جومعەی پاوە




