نیوزویك: كورد دیسان داعشی شکاند

هه‌ولێر -KDP.info- پێگه‌ی نیوزویك باسی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باشووری داقوق ده‌كات و به ده‌ستكه‌وتێكی دیكه بۆ سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعش ناوی ده‌بات.
پێگه‌ی نیوزویك له‌هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی، كورده‌كان شه‌ریكی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانییە نێوده‌وڵه‌تییەکەن بۆ جه‌نگی دژ به تیرۆر ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌یاندا سه‌ركه‌وتنێكی نوێیان به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك تۆمار كرد.
جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان كه ناسراون به‌هێزی پێشمه‌رگه له سنووری كه‌ركووك له ده‌ڤه‌ری داقوق ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌رپاكرد و داعشیان له ژماره‌یه‌ك گوند وه‌ده‌رنا.
داقوق، 175 كیلۆمه‌تر (108) میل له به‌غداوە دووره و، هێڵێكی گه‌رمی شه‌ڕی داعش و پێشمه‌رگه ؛ دیارە كورد له‌تێكڕای ئه‌و سنوورانه‌ی شەڕی داعش دەکا، سەر کەوتووە؛ وا ئه‌مڕۆیش سەر کەوتن و، دیسان ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیکیان گرتەوە.
چیاكۆ




