پێنج لایه‌نه‌كه 13 بڕگه‌یان په‌سه‌ند كرد.. پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌یش له كۆبوونه‌وه‌ی دابێ، به‌شدار ده‌بن

هه‌ولێر-KDP.info- دكتۆر(فوئاد حوسێن) رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، 13 بڕگه په‌سه‌ند كران و یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ، بڕگه‌كانی دیكه تاوتوو ده‌كرێن.
كه‌مێك پێش ئێسستا كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی كۆتایی هات و، هه‌ر پێنج لایه‌نی سیاسی، پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، له‌سه‌ر 13 بڕگه رێككه‌وتن.. سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دكتۆر (فوئاد حوسێن) له پڕێسكۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر باش بوو، هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر 13 بڕگه رێككه‌وتن كه په‌یوه‌ندی هه‌بوو به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هه‌روه‌ك گوتی، یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌سه‌ر بنچینه‌ی دانوستان بوو، كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی دیكه ماون و كۆبوونه‌وه‌ی دابێ كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه هه‌ر له هه‌ولێر ده‌بێ، وه‌هایش بڕیاره تێیدا نوێنه‌ری توركمان و مه‌سیحی و نوێنه‌ری ئه‌و حزبانه‌ی كه له په‌رله‌ماندا نوێنه‌ریان نییه، به‌شدار ده‌بن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، ئه‌م گفتوگۆیانه له‌پێناو سازانی سیاسیدان كه پێوه‌ندییان به كوردستانیانه‌وه هه‌یه. شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكیش كه هێشتا له‌باره‌یه‌وه نه‌سازاون، وا بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی دابێ گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێ.. هه‌ڵبه‌ت ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌رباره‌ی خاڵه زۆر ناكۆكه‌كان بوون و هیی دیكه‌یش ماون كه خوازیارین، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌دا له‌سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی دیكه ڕێكبكه‌ون.




